بۆیلەری هەتاوی ئیلسان
ئاوگەرمكەری هەتاوی ئیلسان چۆن كار دەكات؟
بۆیلەری هەتاوی ئیلسان كۆكەرەوەی ڕاكێشەری وزەی ت یشكی
خۆر له جۆری بۆری ناوبۆشی شوشە: بناغه هەڵگر، تانكی بنەڕەتی، تانكی یارمەتیدەری دارای فلوتێر، عایەقی پلی یورتان و سیستەمی جێگرەوەی هیتەری كارەبایی لەخۆدەگرێت.
میكانیزم و شێوازی كاركردنی ئاوگەرمكەری هەتاوی ئیلسان زۆر ئاسانه. ئاوی سارد دەڕواته ناوی بۆری ناوبۆشی هەتاوی كه له ڕەگەزی شوشەن و هاوكات له گەڵ تیشكدانەوەی خۆر به بەریەككەوتنی لەگەڵ چینی ڕاكێشەری بۆری ناوبۆشی، ئاو گەرم دەبێت، دواتر ئاوی گەرم كه سووكه دەڕواته سەرەوه و دەڕواته ناوی تانك و ئاوی سارد كه قورستره جێگەی ئەو دەگرێتەوە. ئەم سووڕەی كه پێشتر باسمان كرد، چەند جارێ دوباره دەبێتەوه. خەزێنه به هۆی فومی پلی ئوراتانی عایەق و بۆریه ناوبۆشییەكانی جەمكەرەوەی تیشك به هۆی چینی ناوبۆشی له گەڵ هەوای دەرەوە پەیوەندی دەمایی نیه. بەمبۆنەوە دەمای دەرەوە كاریگەری ئاوەهای له سەر كاری بۆیلەر نیه. به هۆی شێوازی خڕی بۆریه ناوبۆشیەكانی ڕاكێشێنەری تیشك، لاربوونەوەی تیشكی خۆر كاریگەری ئاوەهای له سەر كاری ئامێرەكه نیه، چوون تیشك له هەر گۆشەیەك له سەر بۆری خڕ ڕاست دەدرەوشێت و ئەم بابەتە له سوودەكانی ئەم سیستەمیه له بەرامبەر به بۆیلەره ڕوو تەختەكان.
تایبەتمەندیەكانی بۆیلەری وزەی خۆری ئیلسان:
- بەرهەم هێنانی ئاوی گەرم به شێوەی خۆڕایی به وزەی تەواونەبوی خۆر.
- كاریگەریەتی ئامێر تەنانەت له ڕۆژانی هەوری.
- دابەزاندنی تێچووی وزەی بنەماڵەكان تا 70 له سەد له ساڵدا.
- كاریگەریەتی بەرزی ئامێرەكه هەتاكو 95 له سەد.
- خاوەنی نرخی گونجاو.
- دامەزراندنی به خێرا و ئاسان.
- پیسنەكەری دەنگی.
- تێچووی پاراستنی زۆر له خوارەوەیه و له نزیكی صفردایه.
- كۆكەرەوە هەتاویەكانی بۆریه ناوبۆشیەكان بەرهەمی توركیەیە.
- تانكی ناوەكی له ڕەگەزی ستیلی دژه ژەنگ به كوالیتی بەرز و پتەوی گونجاوه.
- تانكی دەرەكی له ڕەگەزی پارچەی پۆڵایی گالوانیزە به ڕەنگی ئیلیكترۆئیستاتیكه.
- تەواوی پێوەلكاوەكانی له ڕەگەزی ستیلی دژه ژەنگن.
- له نێوان دو دانه تانك، فومی پلی ئوراتان به چڕی و چیگالی بەرز و پتەوی 5 سانتی مەتر خراوەته كار كه له خەسار بوونی گەرما و ڕاگرتنی دەما تا 72 كاژمێر بەرگیری دەكات.
- بناغەكانی له بۆری پۆڵایی دروست كراون نه پارچەی چەماوه، كه ئیستیراكچرێكی پتەو دروست دەكات كه خۆڕاگری بەرزی بەرامبەر به تۆفان هەیە.
- خاوەنی هیتەری كارەبایی(ئیلێمنتی كارەبایی) بۆ كاتی پێویست.
- خاوەنی فلۆتر (شناوەر) میكانیكی له تانكی یارمەتیدەر بۆ ڕێكخستنی بڕی ئەو ئاوەی كه دەڕواته ناوی.
- مانەوەی بەرزی ئامێر بۆ ماوەی 15 تا 20 ساڵ.
- خاوەنی بڕوانامەی بەڕێوەبردنی چۆنێتی. ISO 9001
وێنەی بەرهەمەكان :
ئاوگەرمكەری هەتاوی ئیلسان 100 لێتری
ئاوگەرمكەری هەتاوی ئیلسان 150 لێتری
ئاوگەرمكەری هەتاوی ئیلسان 200 لێتری
ئاوگەرمكەری هەتاوی ئیلسان 250 لێتری
ئاوگەرمكەری هەتاوی ئیلسان 300 لێتری
سەبارەت به ئێمه:
کۆمپانیای پشكداری تایبەتی «سدن سیمین خزر» به ژماره تۆماری 1554 به بەڕێوەبری دکتۆر ئایدینگ مەحجوب له بواری بەرهەم هێنانی بۆیلەری وزەی خۆری چالاكه.
ئەم كۆمپانیایه ئامانجی خۆی نە تەنها له سوودبەدەستهێنان، بەڵكو دروستكردنی ئیش و كار و بەرگیری له لەنێوچونی ژینگه دەزانێت. ئێمه له كۆمەڵی خۆمان به یارمەتی ستافی موهەندسی پسپۆڕی خۆمان كاڵای به كوالیتی بەرز و نرخی گونجاو بەرهەم دەهێنین که له بازاڕە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بەردەستخراوه و به پێشوازی باش ڕوبەڕوو بوه. ئێمه تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین تا ببین به ماركەی یەكەمی ئێران و ناوچەكه و بتوانین كلتووری كەڵكوەرگرتن له وزەی خاوێنی خۆر پەڕەبدەین و ئەم بەرهەمه به خەڵكی خۆشەویستیش بناسێنین تا هەنگاوێك بەرەو پاراستنی ژینگه و بەرگری له دیاردەی گەرمبوونی زەوی که تەواوی شارستانیەتی مرۆڤ دەخاته مەترسی، هەڵگرین.
پەیوەندی له گەڵ ئێمه:
ناونیشان:ئێران- پارێزگای گوڵستان- گورگان – شارۆچكەی پیشەسازی سیمین شار.
ژمارەی پەیوەندی كۆمپانی: 00981734473999
ژماره مۆبایل: 00989113406109
ilsun.co2020@gmail.com